ئەمڕۆ شەممە، ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکاش وەک وڵاتانی دیکە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدات، بەڵام نەیگوت ئایا تاقیکردنەوەکە سەری ئەتۆمی لەخۆدەگرێت یاخود نا.
دۆناڵد ترەمپ لەناو فڕۆکەکەیدا کە بەرەو فلۆریدا دەچوو بە ڕۆژنامەنووسانی وت: نامەوێت ئەوەتان پێ بڵێم، بەڵام ئێمەش وەک وڵاتانی دیکە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین.
مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد، دەست بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بکەنەوە، کە ماوەی ٣٣ ساڵە ئەو یاقیکردنەوەیە وەستاوە. ئەمەشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (Social truth) بڵاوکردەوە، لەوکاتەی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینپینگ بۆ دانوستانەکانی بازرگانی دەچوو.
هەروەها سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا لەوەی ئەگەر هەر هێزێکی دیکەی ئەتۆمی هەنگاوی هاوشێوە بنێت، مۆسکۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدات.
هاوکات ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوودا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی نیگەرانییەکان لەگەڵ ئەمەریکا بکات، دەربارەی ئەو شتانەی کە واشنتن بە “چالاکی ژێرزەمینیی گوماناوی” ناوی دەبات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا