وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی 10 زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی 10 زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی 10 زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە

تشرینی دووه‌م 26, 2024 19:21
وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی 10 زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی 10 زیاتر لە 103 ملیۆن و 145 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە.

ئەمرۆ سێشەممە، 26-11-2024، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، مانگی 10 ‘تشرینی یەکەم’، بڕی 103 ملیۆن و 145 هەزار و 225 بەرمیل نەوت لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ـەوە هەناردە کراوە. 

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە “کۆی گشتیی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 102 ملیۆن و 302 هەزار و 862 بەرمیل بووە، هاوکات بڕی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئوردن، 318 هەزار و 7 بەرمیل بووە و کۆی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارە، 524 هەزار و 356 بەرمیل بووە.”

En az 10 karakter gerekli