عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ڕایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی هەینی، ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت.
ئەم ڕاگەیاندنەی عێراقچی دوای بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک هات کە باسیان لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی دانوستانەکان دەکرد. هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە پشتڕاستی کردەوە کە کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕۆژی هەینی لە عومان بەڕێوە دەچێت.
پێشتر ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” بڵاوی کردبووەوە بەرپرسانی ئەمریکا داواکارییەکی ئێرانیان بۆ گۆڕینی شوێنی دانوستانەکان ڕەت کردووەتەوە. بڕیار وابوو ئەو کۆبوونەوانە سەرەتا لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا ئەنجام بدرێن، بەڵام ئاکسیۆس ئاماژەی بەوە کردبوو کە سووربوونی واشنتن لەسەر نەگۆڕینی شوێنەکە ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشانەوەی گفتوگۆکان.
لە لایەکی دیکەوە، باراک ڕاڤید، پەیامنێری ئاکسیۆس بڵاوی کردەوە کە لانیکەم ٩ وڵاتی ناوچەکە پەیوەندییان بە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە کردووە و داوایان لێ کردووە دانوستانەکانی ڕۆژی هەینی هەڵنەوەشێنێتەوە و واشنتنیش ڕەزامەندیی لەسەر ئەو داوایە دەربڕیوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا