وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغداد

وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغداد

ئاب 22, 2023 19:43
وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغداد
0

لایک

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغداد و بڕیارە ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی بکات.

بڕیارە هاکان فیدان ئەمشەو لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆببێتەوە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان دەبێت.

رۆژی چوارشەممە 23-08-2023، فیدان لە بەغدا دبەجیا لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە. هەروەها چاوی بە نوێنەری تورکمانەکانیش دەکەوێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی سەردانەکەوە دەڵێت، “لەم سەردانەدا، هەماهەنگییەمان لەگەڵ عێراق و پەیوەندییە هەمەچەشنەکان دەخرێنە بەرباس و لێکۆڵینەوە. تۆکمەکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و تیشکخستنە سەر دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان، رۆژەڤی سەرەکیی دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیرمان دەبێت.”

کۆبوونەوەکانی بەرپرسە باڵاکەی تورکیا تەنیا لە بەغداد نابن و رۆژی پێنجشەممە دێتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بەجیا کۆدەبێتەوە.

ئەمە یەکەم سەردانی هاکان فیدان دەبێت وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێم، دوای وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی لە رۆژی 3ی حوزەیرانی 2023. پێشتر لە رۆژی 8ی کانوونی دووەمی 2017، هاکان فیدان وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (میت) بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەتی تورکیا بەسەرۆکایەتیی بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی حکومەتی تورکیا سەردانی هەولێری کردبوو.

En az 10 karakter gerekli