ئەمڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

تشرینی دووه‌م 30, 2024 12:24
ئەمڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
0

لایک

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهینانی حکومەت ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە سەردانی یەکێتی دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، 30ـی 11ـی 2024 دڵشاد شەهاب ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ لە سلێمانی سەردانی یەکێتیی دەکەن و باس لە پێکهێنانی حکومەت دەکەن.

ئەو کۆبوونەوەیەش لەکاتێکدایە، پارتی و یەکێتی بەجیا لەگەڵ لایەنەکان کۆبوونەتەوە و دوێنێ شاندی دانوستانکاری یەکێتی دوای سەردانەکەی بۆلای کۆمەڵ لەگەڵ نەوەی نوێ کۆبووەوە و سەرۆکی شاندی نەوەی نوێش ڕایگەیاند، مەرجەکانی نەوەی نوێ روونە و دوای پارتی پرۆژەکەیان بە یەکێتی داوە و هەردوو لایەنەکەش لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان مناقەشەی پرۆژەکەی نەوەی نوێ دەکەن.

کۆبوونەوەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشیار زێباری سەرۆکایەتی دەکات و ئەندامەکانی بریتین لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سباح.

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەت لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و پێکهاتووە لە رێواز فایق، سالار لالە سەرحەد و رزگار حەمە.

هاوکات، پرسی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانیش پرسی سەرەکی گفتوگۆکان بوو کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بەسەرۆکایەتی محەمەد سلێمانی بەتەمەنترین پەرلەمانتار کە لە نەوەی نوێیە یەکەم دانیشتنی خۆی سازبکات.

En az 10 karakter gerekli