دەستەى کەشناسی و بوومەلەرزەزانىی عێراق رایگەیاند، سێ بوومەلەرزە لە دهۆک و کەرکووک روویاندا و یەکێک لە بوومەلەزەکان بە گوڕى 3.7 پلەى رێختەر بووە لە خورماتوو.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیى عێراق، بوومەلەرزەی دووەم بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر بووە و لە باکوورى رۆژهەڵاتى دهۆک روویداوە، هەروەها بوومەلەرزەی سێیەم 3.1 پلەی رێختەر بووە و لە باکوورى رۆژهەڵاتى دهۆک روویداوە.
بە پێی زانیاریەکانی سەنتەری بومەلەرزەزانی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر لەدووری 20 کیلۆمەتر لە باکووری توزخورماتوو، شاری کەرکووک هەژان.
نوێدەکرێتەوە…