ڕۆژی سێشەممە، رێكەوتی 17ـی كانوونی یەكەمی 2024، لە بەردەم کۆشکی سەرۆک کۆماری و لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی کرد.
دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی پێشوازی، کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمار ئەردۆغان و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان و میری قەتەر، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە، شەڕی غەززە و چەندان پرسی دیکەیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەنداروێکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان لەمیانی کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی لەگەڵ گەل و حکوومەتی سووریا بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە و یەکگرتوویی پێکهاتەکان دەوەستێتەوە.
ئەردۆغان، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا هاوکاریان بن.