باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق سوپاسی نێچیرڤان بارزانیی کرد بۆ هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەمی، هەردوولاش هاوڕابوون “بۆ نوێکردنەوەی شەرعییەت، گرنگە هەڵبژاردن بکرێت.”
پێشنيوە‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2024/4/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پێشوازى له تۆماس سیله‌ر، باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بيروڕايان گۆڕييه‌وه، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا “هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى شه‌رعيه‌ت و پرۆسه‌ى ديموكراسى، گرنگ و پێويسته هه‌ڵبژاردن بكرێت.”
له‌مباره‌يه‌وه تۆماس سیله‌ر، باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌وروپا “سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌ربڕى.”
هه‌ردوولا باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر-به‌غداد و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرد و به‌ڕێز باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دوايين سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غداد و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گرنگ زانى.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان-عێراق هەروەها رایگەیاند “بره‌ودان به په‌يوه‌نديى بازرگانيى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.”