وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆبووەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆبووەوە

شوبات 6, 2024 17:25
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆبووەوە
0

لایک

وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە میسرە و سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل و حەماس و راگەیاندنی ئاگربەست، لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا گەیشتە قاهیرە و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کۆبووەوە.

ئەجێندای کۆبوونەوەکەی بلینکن بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست، هەوڵدان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، زیادکردنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی غەززە و چارەسەری دوو دەوڵەت.
بلینکن چوار رۆژ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە، دوای میسر سەردانی قەتەر، ئیسرائیل و فەڵەستینینش دەکات.

یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەردانەکەشی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت و راگەیاندنی دەوڵەتی فەڵەستینە.

لە رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و هه‌روه‌ها 240 بارمتەش دەستبەسەرکران کە تاكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون، وێڕای كوژرانی زیاتر له‌ 28 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌.

دوای هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و جه‌نگه‌، ناوچه‌كه به‌‌ ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان ئیسرائیل + هاوپه‌یمانه‌كانی و به‌شێك له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، به‌وه‌ی خه‌ریكه‌ شه‌ڕ له‌ ده‌رگای هه‌موو وڵاتان ده‌دات.

En az 10 karakter gerekli