سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى و به‌غداد له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى کۆبووەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان- عێراق رایگەیاند، “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/14 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى كۆبووه‌وه.”
ئەوەش خراوەتەروو، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسه هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوولا بيروڕايان گۆڕييه‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و پلان و ستراتيژى پێشخستنى ئابوورى و په‌ره‌پێدان له‌ته‌واوى عێراق، كرد.”
باس لەوەشکرا، “له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند دۆسيا و پرسێكى هاوبه‌شى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرانه به‌ر باس و جه‌خت له به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا كرايه‌وه بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ياسا.”