قاسم ئەعرەجی: ئامانجمان داخستنی کەمپی هۆلە

قاسم ئەعرەجی: ئامانجمان داخستنی کەمپی هۆلە

تشرینی دووه‌م 28, 2023 20:04
قاسم ئەعرەجی: ئامانجمان داخستنی کەمپی هۆلە
0

لایک

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان رایگەیاند، ئامانجی ستراتیژی ئێستای عێراق داخستنی کەمپی “هۆل”ی سووریایە، چونکە مانەوەی ئەو کەمپە مەترسی لەسەر ئاشتی جیهانی دروست دەکات.

نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ نەسیر مەمەدوف باڵیۆزی ئازەربایجان لە بەغداد کۆبوونەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و باڵیۆزی ئازەربایجان لە بارەی دۆخی سیاسی و ئاسایسی ناوچەکە و ئامرازی پێویست بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکە قاسم ئەعرەجی ئەوەی خستەڕوو، ئامانجی ستراتیژی ئێستای حکومەتی عێراقی داخستنی کەمپی “هۆل”ی سووری تایبەت بە خێزان و منداڵەکانی چەکدارانی داعشە، چونکە مانوەی ئەو کەمپە مەترسی راستەقینە لەسەر ئاشتی جیهانی دروست دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، توندڕەوی رۆڵی ئاڵنگارییەک بۆ سەر دەوڵەت و گەلەکان دەبینێت و پێویستە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی ئەو ئاڵنگارییە مەترسیدارە کۆبکرێتەوە.

لە بەرامبەردا باڵیۆزی ئازەربایجان رایگەیاند، ئەوان خاوەنی ئەزمونێکی باشن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە، ئارەزومەندن لەو بوارەنە لەگەڵ عێراق هەماهەنگ بن، بۆ ئەوەی زانیاری و شارەزایی ئاڵوگۆڕ بکەن، بە شێوەیەک لە پتەوکردنی سەقامگیری جیهانی هاوکاربێت.

En az 10 karakter gerekli