چوار قوتابیانی قوتابخانەیەك لە ئەمریكا دەکوژرێن

چوار قوتابیانی قوتابخانەیەك لە ئەمریكا دەکوژرێن

نیسان 29, 2025 19:11
چوار قوتابیانی قوتابخانەیەك لە ئەمریكا دەکوژرێن
0

لایک

لە ئەمریکا ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەنێو قوتابخانەیەکدا و چوار لە قوتابیانی قوتابخانەکە دەکوژێت و ژمارەیەکیش بریندار دەکات.

لە شاری چاتهام لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکا لە یەکێک لە قوتابخانەکان، قوتابیان سەرقاڵ دەبن بە ڕێوڕەسم و کەمپینگ، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەنێو قوتابخانەکەدا و ژمارەیەک قوتابی دەشێڵێت.

هاوكاتپۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا 4 قوتابی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

ئۆتۆمبێلەکە سەرەتا لە دەرەوەی قوتابخانەکە چەند کەسێکی کردووە بە ژێرەوە دواتر تا نێو قوتابخانەکە نەوەستاوە، شۆفێرەکەش گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و دوای چارەسەرکردنی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، بەڵام تا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە کە ڕووداوەکە بە مەبەست بووە یان نا.

هەروەهاجەی بی پریتزک، پارێزگاری ئیلینۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، حکومەتی خۆجێی ویلایەتەکە چاودێری ڕووداوەکە دەکات.

En az 10 karakter gerekli