سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان (درۆن)ـەوه كراوه‌ته ئامانج و تاوه‌كو ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراوه.
به‌رخۆدانی ئیسلامی له عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “موجاهیده‌كانی به‌رخۆدانی ئیسلامی له عێراق به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بنكه‌ی ئه‌مریكی “عه‌ین ئه‌سه‌د”یان له رۆژئاوای عێراق كرده ئامانج و ڕاسته‌وخۆ ئامانجه‌كه‌یان پێدا”.
بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د، به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا داده‌نرێت له عێراق، هه‌روه‌ها بنكه‌كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بنكه سه‌ربازییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بنكه‌ی هه‌ڵفڕینی چه‌ند جۆره فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی داده‌ندرێت.