پێشه‌وا هه‌ورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، به‌غداد پاره‌ی سێ مانگ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات و بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی 7، 8 و 9 دابه‌شده‌كرێت و بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11 و 12ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له گفتوگۆدان و لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران نه‌وه‌ستێت، ده‌شڵێت، هه‌ركه‌سێك واژۆی كردبێت بۆ گوستنهوهی مووچه بۆ سه‌ر به‌غداد “كه‌سێكی نابه‌رپرسه به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان، په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئه‌مشه‌و له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌دوای سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ به‌غداد رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ردوولا هاته ئاراوه بۆ ره‌وانه‌كردنی 700 ملیار دینار مانگانه و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه‌ی مانگه‌كانی (ته‌موز/7)، (ئاب/8) و (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی پێده‌ده‌رێت، له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی له گفتوگۆدان بۆ پاره‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11 و 12ی فه‌رمانبه‌ران و ده‌یانه‌وێت مووچه‌ی هیچ مانگێك دوانه‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ راوێژكارانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و باسیان لهوهكردوه “دڵخۆشن كه نییه‌تی جددی به‌دی ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌باره‌ی كێشه‌كان” و ئه‌وان وتیان كه “سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش هه‌مان نیه‌تیان هه‌یه” و ئه‌و ئاره‌زوه‌ش له سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌دی ده‌كه‌ن كه ده‌یه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
په‌یوه‌ست به راده‌ستكردنی هه‌زاران واژۆ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راسته‌وخۆ له به‌غداوه دابه‌شبكرێت، پێشه‌وا هه‌ورامانی وتی، “هه‌ر كه‌سێك واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته كردوه، جا هه‌ر كه‌سێك بێت، كه‌سێكی نابه‌رپرسه به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان، په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “هه‌ر كه‌سێك ده‌ستووری عێراقی خوێندبێته‌وه، نهدهكهوێته هه‌ڵه‌ی لهمشێوهوه، چونكه له‌ناو ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به هه‌رێمه‌كانه‌وه، به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه‌یه كه ئه‌وان كردویانه، ئەم کارە پێچەوانەی دەستوورە و حکومەتی عێراق بەم داواکارییە رازی نابێت”.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌ڵێت، “ئه‌و كه‌سانه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه حكومه‌تی عێراق ئه‌و داوایه جێبه‌جێ ناكات و حكومه‌تی هه‌رێمیش ناچێته ژێر ئه‌و داوایه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له به‌غداد وه‌رده‌گرن دۆسیه‌كانیان لای وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دۆسیه‌كانیان لای وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، بۆیه ئه‌وه بیانوییهكه بۆ ئه‌و كاره نه‌شیاوه‌یان كه كردویانه”.