ئومێد خۆشناو: شەش ملیار دینار بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی تەرخانکراوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئومێد خۆشناو: شەش ملیار دینار بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی تەرخانکراوە

ئومێد خۆشناو: شەش ملیار دینار بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی تەرخانکراوە

ته‌مموز 15, 2023 16:05
ئومێد خۆشناو: شەش ملیار دینار بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی تەرخانکراوە
0

لایک

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ کێشەی کەمئاوی حکومەت بڕی شەش ملیار دیناری بۆ مانگەکانی تەممووز، ئاب و ئەیلوول تەرخان کردووە و هەموو هەوڵیکیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیە.

ئومێد خۆشناو، لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا وتی: “ئەو بڕە پارەی بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی تەرخانکراوە شەش ملیار دینارە بۆ مانگەکانی حەفت و هەشت و نۆ، ئومێد دەکەین ئەم هاوینەش بتوانین ئەم دۆخە تێپەڕێنین”.

وتیشی: “بابەتی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی سوود وەرگرتنە لە ئاوی سەر زەوی و راکێشانی بۆرییەکی دیکەی ئاوە، ئەمەش یەکێکە لە پلانە ستراتیژییەکانی حکومەت چەندین هەنگاو بۆ ئەو بابەتە نراون، لە ئایندەدا جێبەجێ دەکرێت”.

En az 10 karakter gerekli