رۆژی سێشەممە 07-03-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە رۆژی چوارشەممە 08-03، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران دەكرێت.
بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، سبهی دووشەممە 27ـی ئادار، مووچهی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت.
هەروەها رۆژی سێشەممە 28ـی ئادار، مووچەی هەریەک لە ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا دابەشدەکرێت.
شایەنی باسە، ئەم پڕۆسەیەش تاکو رۆژی 30ـی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت و بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.