کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

نیسان 22, 2026 16:39
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان-عێراق پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئاسمانی هەرێمی کوردستان-عێراق بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. هەروەها ئەگەری بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵەبارانی بەهاری. پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بەردەوامیی ئەگەری بارانبارین بە شێوەی گەواڵەبارانی بەهاری لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان. چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرما ١ تا ٢ پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز ببنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:

هەولێر(ئەربیل): ٢٤پلە
 سلێمانی: ٢٢پلە
 دهۆک: ٢٣پلە
 هەڵەبجە: ٢٤پلە
گەرمیان: ٢٦پلە
 چەمچەماڵ: ٢٤پلە
 زاخۆ: ٢٤پلە
 سۆران: ٢٠پلە
 حاجی ئۆمەران: ١٣پلە

En az 10 karakter gerekli

Şuanda Richard2649 adlı kişinin yorumuna cevap yazıyorsunuz. Cevabı iptal etmek için tıklayın

Tüm Yorumlar (1)