ئهمرۆ سێشهممه،١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، موحسین نەغەوی وەزیری ناوخۆی پاکستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە دەرەوەی بینای دادگا لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی شاری ئیسلام ئاباد، ١٢ کەس کوژران و ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
موحسین نەغەوی وەزیری ناوخۆ لە شوێنی ڕووداوەکە بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، له ئهنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە شاری کشهری کە باڵهخانهی دادگای لێیە و ناوچهیهكی فراوانی نیشتهجێبوونی خهڵكه روویدا و تا ئێستا ١٢ کەس كوژراون و نزیکەی ٢٧ کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، به گوێرهی زانیارییهكان كه له كامێرای چاودێری شوێنهكه دهستكهوتووه، هێرشبەرەکە بۆ ماوەیەک لە دەرەوەی کۆمەڵگەی دادگاکە چاوەڕێی کردووە پێش ئەوەی ئامێرە تەقەمەنیەکەی لە نزیک ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس بتەقێنێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، “هەوڵدەدەین ناسنامەی خۆكوژهكه و شوێنی ژیانی بدۆزینهوه و لێكۆلینهوهكان لهو بارهوه دهستی پێكردووه”.
هاوکات شایەتحاڵەکان كه ئاگاداری رووداوهكه بوونه دیمەنی ترس و دڵەڕاوکێیان باس کردووە کە دوای تەقینەوەکە ناوچەکەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە زیان بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کەوتووە و خەڵکی ناوچهكهش هەڵاتوون
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا