ماکرۆن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی نێچیرڤان بارزانی له‌ دهۆك ده‌كات

ماکرۆن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی نێچیرڤان بارزانی له‌ دهۆك ده‌كات

ئازار 28, 2026 20:37
ماکرۆن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی نێچیرڤان بارزانی له‌ دهۆك ده‌كات
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ـی ئاداری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، ئیمانوێل ماکرۆن بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئه‌مڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

هەروەها ماكرۆن سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە ڕۆژی ٢٤ـی ئەم مانگە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا لە سۆران شەهید بوون و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆک ماکرۆن و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق کرد.

هاوکات لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگيى چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ کردەوە.

En az 10 karakter gerekli