لە سوودان ئاگربەستی 72 کاتژمێریی راگەیەندرا

لە سوودان ئاگربەستی 72 کاتژمێریی راگەیەندرا

سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سوودان، کە لە 15ـەی نیسانەوە شەڕیانە، ئاگربەستی 72 کاتژمێریان راگەیاند.

حوزه‌یران 18, 2023 11:40
لە سوودان ئاگربەستی 72 کاتژمێریی راگەیەندرا
0

لایک

سوپای سوودان لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە: ”هێزە چەکدارەکان، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی جددە کە سعوودیە و ئەمریکا کار ئاسانیان بۆ کرد، ئاگربەستێک بۆ ماوەی 72 کاتژمێر پەسەند کرا کە لە کاتژمێر 06:00ـی 18ـەی حوزەیران دەست پێ دەکات بۆ دەستەبەرکردنی هاوکاری مرۆیی”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ”سەرەڕی پابەندیمان بە ئاگربەستەکەوە، بە درێژایی ماوەی ئاگربەستەکە پێداگرانە وەڵامی هەر جۆرە پێشێلکارییەکی یاخیبووان (هێزەکانی پشتیوانی خێرا) دەدرێتەوە”.

لە لایەکی دیکەوە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا، لە راگەیەندراوێکدا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو ئاگربەستە نوێیە کرد کە بە نێوەندگیری سعوودیە و ئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ دەست پێ دەکات بۆ ماوەی 72 کاتژمێر.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی ئاگربەستەکەدا کار دەکەین بۆ ئاسانکاریی لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکاندا و هاتووە: ”دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سعوودیە و ئەمریکا دەکەین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی وڵات”.

En az 10 karakter gerekli