تورکیا بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی درێژکردەوە

تورکیا بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی درێژکردەوە

تشرینی یه‌كه‌م 6, 2025 12:46
تورکیا بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی درێژکردەوە
0

لایک

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکە تاوەکو ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ درێژکردەوە. بڕیارەکە داخستنی ئاسمانی تورکیاش بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا دەگرێتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی تورکیا لە ئاگادارییەکی فەرمیدا، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکەیان دەرکردووە.

بەگوێرەی ئاگادارییەکە، ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکان و بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، تا ڕێکەوتی ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ درێژکراوەتەوە.

En az 10 karakter gerekli