ئەمڕۆ یەکشەممە،٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەڕێز ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق کۆبووەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرا، بەمەبەستی گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هەروەها سوودی هاوبەش بۆ هەردوو وڵات و گەلی دراوسێ.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان شاهیدی گەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوامن، بە لەبەرچاوگرتنی وردبینی و بەرژەوەندیی هاوبەش بۆ بەردەوامیی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو یاداشتانەی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنە هاوبەشەکان کە یەکدەخەن، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە چارەسەرکردن و ڕێکخستنی مەلەفی ئاو، کە شایەتحاڵی واژۆکردنی میکانیزمی جێبەجێکردن بوو بۆ ڕێککەوتنی هاوکاری لە بواری ئاوی نێوان هەردوو وڵاتدا.
هەروەها لای خۆیەوە، ئەنڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکوەزیران دەربڕی بۆ گرنگیدان بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، جەختی لەسەر پەرۆشی تورکیا کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکاندا.
Your article helped me a lot, is there any more related content? Thanks! https://www.binance.com/si-LK/register?ref=LBF8F65G