پزیشکیان بۆ وڵاتانی دراوسێ: ڕێگە مەدەن لە خاکی ئێوەوە جەنگ دژی ئێران بەڕێوەببرێت

پزیشکیان بۆ وڵاتانی دراوسێ: ڕێگە مەدەن لە خاکی ئێوەوە جەنگ دژی ئێران بەڕێوەببرێت

ئازار 28, 2026 14:00
پزیشکیان بۆ وڵاتانی دراوسێ: ڕێگە مەدەن لە خاکی ئێوەوە جەنگ دژی ئێران بەڕێوەببرێت
0

لایک

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکی فەرمیدا لە کە لە هەژماری ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، ستراتیژیی وڵاتەکەی سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕوون کردەوە.

پزیشکیان جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێشخەری هیچ جەنگێک نییە و ڕایگەیاند: “چەندین جار ڕامانگەیاندووە، ئێران هێرشی پێشوەختە ئەنجام نادات، بەڵام لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ژێرخان و ناوەندە ئابوورییەکانی وڵات، وەڵامێکی توند و کوشندەمان بۆ دوژمنی تاوانبار دەبێت.”

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆککۆماری ئێران هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە کردووە و دەڵێت: “بە وڵاتانی ناوچەکە دەڵێم، ئەگەر بەدوای گەشەپێدان، ئارامی و ئاسایشدا دەگەڕێن، ڕێگە مەدەن دوژمنانی ئێمە لە ناو خاکی وڵاتانی ئێوەوە جەنگ دژی ئێران بەڕێوەبەرن.”

En az 10 karakter gerekli