ئەنجومەنی باڵای دانیشتووان به سهرۆكایهتی محهمهدی شیاع سوودانی، سهرۆكوهزیرانی عێراق كۆبووهوه و بڕیاریدا به سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە ڕۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی ئهمساڵ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئەنجومەنی باڵای دانیشتووان لە کۆبوونەوەکەیدا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی محەمەد شیاع سوودانى چەند بڕیارێکیدا و هاوكات بەدواداچوون بۆ ئەو ئامادەکاریانە کرا، کە کاری لەسەر دەکرێت بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، کۆمەڵێک بڕیار پەسەندکران، کە کارئاسانی دەکەن بۆ پرۆسەی ئامادەکاری و ڕاهێنان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیاریش درا، كه كێشهی ڕاهێنانكردن به كادیرانی پڕۆژهی سهرژمێری كردن له ههرێمی كوردستان، چارهسهر بكرێت.