مەسعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگهیاند، ئێران بە هیچ شێوەیەک نیازی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی نییە و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر بنەمای “بنەما ئایدیۆلۆژی و ئایینییەکان” دامەزراوە، نەک حیساباتی سیاسی.
مەسعود پزیشكیان له درێژهی سهردانهكهیدا بۆ مازەندەران له پهیامێكدا ڕایگهیاند، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران فەتوای قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژی دەرکردوه و “ئەمە یەکلاکەرەوەیه و تاران چەکی ئەتۆمی بەرهەم ناهێنێت، ئەم هەڵوێستە حوکمێکی ئایینی جێگیرە، نەک تاکتیکێک کە بتوانرێت بگۆڕدرێت”. خامنەیی کە دوا قسەی لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران هەیە، لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠ـهوه ئەو فەتوایەی دەرکردوه و بهرپرسانی وڵاتهكه تائێستا دهڵێن، پابهندن پێوهی.
پزیشكیان قسەی لەسەر ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شارەکانی ئێران کرد و وتی، ههوڵی “دوژمن” بو بۆ ڕوخاندنی ڕێژیم لە ڕێگەی ئەو خۆپیشاندانانەوە. سەرۆککۆماری ئێران روونیكردهوه، ئەوانەی دەستیان لە سووتاندنی مزگەوتەکان و کوشتنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان هەیە “ناتوانرێت بە خۆپیشاندەران وەسف بکرێن”.
ئەو لێدوانانەی مهسعود پزیشكیان لهكاتێكدایه كه ئهمڕۆ گهڕی سێیهمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و ئەمریکا بهڕێوهدهچێت، لە کاتێکدا واشنتن بەردەوامە لە تۆمەتبارکردنی ئێران بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، تۆمەتێک تاران بەردەوام ڕەتیدەکاتەوە.