لە فڕۆکەخانەی بەغداد هەوڵی بە قاچاغبردنی زیاتر لە 13 كیلۆ زێڕ ئاشكرا دەبێت.
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق، بڵاوی كردەوە: “ستافی دەستەی گشتیی گومرگ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، توانیویانە هەوڵێکی بەقاچاغبردنی 13 پارچە زێڕ بە کێشی 13 كیلۆ و 700 گرام پووچەڵ بکەنەوە.”
ئاماژە بەوە كراوە: “باندێك ئەو بڕە زێڕەیان بەشێوەیەكی نهێنی حەشاردابوو، ویستویانە بەشێوەیەکی نائاسایی لە ڕێگەی فڕۆكەخانە بۆ دەرەوەی عێراقی ببەن.”
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق جەختی كردووەتەوە، كارەكە بەپێچەوانەی ڕێنوێنی و یاسا کارپێکراوەکانە، هەربۆیە رێکاری یاسایی پێویست دژی ئەو كەسانەی كارەكەیان كردووە گیراوەتەبەر.