ئەمریكا هێرشی كردە سەر حووسییەكان

ئەمریكا هێرشی كردە سەر حووسییەكان

ئازار 16, 2025 09:03
ئەمریكا هێرشی كردە سەر حووسییەكان
0

لایک

رۆژی هەینی، 15ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر حووسییەکان کرد، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، پێگەکانی حووسییەکان لە 6 پارێزگای یەمەن کراونەتە ئامانج. 

دوای هێرشەکە، ترەمپ لە پەیامێکدا هۆشداری دایە ئێران و داوای کرد، هێرشەکانی حووسییەکان بە زووترین کات رابگرێت و وتی، ئەگەر ئێران هەڕەشە بۆ ئەمریکا دروست بکات، “ئەوا ئەمریکا بە بەرپرسیارتان دەزانێت و نەرم و نیانیش نابێت.” 

ئەو هێرشانە لەکاتێکدان، ترەمپ دەستی بە زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر ئێران کردووە، لە کاتێکدا داوای دانوستاندنیش لەبارەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە دەکات. 

لە پەیامەکەی ترەمپدا هاتووە، “بۆ حووسییە تیرۆریستەکان، کاتتان بەسەرچووە و دەبێت هێرشەکانیشتان بووەستن، لە ئەمڕۆوە ئەگەر هێرشەکان کۆتاییان پێنەیەت، دۆزەخێک بەسەرتاندا دەبارێت کە پێشتر نەتانبینیوە!” 

En az 10 karakter gerekli