وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم راگەیەندرا

وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم راگەیەندرا

ئایار 25, 2023 15:43
وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم راگەیەندرا
0

لایک

سایلۆکانى هەرێم دەست بە پڕۆسەى گەنمى جوتیاران دەکەن، کەمى بڕى ئەو گەنمەش کە لە جوتیاران وەردەگیرێ ناڕەزایەتیی لێکەوتووەتەوە.

رۆژى شەممە دەرگاى سایلۆکانى هەرێم بەرووى وەرگرتنى گەنمى جوتیاراندا دەکرێتەوە، لە ئیستادا بڕیارە بڕى 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت، بۆ هەر تۆنێک لەو گەنمەش بڕى 850 هەزار دینار دیاریکراوە بدرێت بە جوتیاران بەرامبەر گەنمەکەیاندا.

وەرگرتنى گەنم بەپێى پارێزگاکان بەمجۆرەیە:

لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان بڕى 160 هەزار تۆن گەنمى جوتیاران وەردەگیرێت، لە پارێزگاى هەولێر بڕى 115 هەزار و لە پارێزگاى دهۆکیش 100 هەزار تۆن گەنم لە بەرهەمى ئەمساڵى جوتیاران وەردەگیرێت کە بڕیارە ئەو بڕە بەهۆى ناڕەزایەتیی جوتیارانەوە زیاد بکرێت.

لە ئێستادا بڕى 40 ملیار دینار هاتووە بۆ هەرێم بۆ پارەى گەنمى جوتیاران و لەو بڕەش 20 ملیارى بۆ شارى سلێمانییە و 10 ملیاریش بۆ هەولێر و 10 ملیارى دیکە بۆ پارێزگاى دهۆک.

وەرگرتنى ئەو بڕە گەنمەش ناڕەزایەتیی جوتیارانى لێکەوتوەتەوە و دەڵێن: ئەمساڵ بەرهەمەکان باش و بەپیتن و گەنمێکى زۆریان دەمێنێتەوە و دەبێت بە هەرزان بیفرۆشنەوە.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.