وەزارەتی بەرگریی عێراق سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر بنکەیەک لە ئەنبار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • وەزارەتی بەرگریی عێراق سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر بنکەیەک لە ئەنبار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر بنکەیەک لە ئەنبار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئازار 25, 2026 12:06
وەزارەتی بەرگریی عێراق سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر بنکەیەک لە ئەنبار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
0

لایک

وەزارەتی بەرگریی عێراق، کوژرانی حەوت سەرباز و برینداربوونی ١٣ـی دیکەی ڕاگەیاند لە ئاکامی هێرشکردنە سەر بنکەی تەندروستیی سەربازیی و بەشی کاروبارەکان لە بنکەی حەبانییە سەربە پارێزگای ئەنبار.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: “کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، بنکەی سەربازیی و بەشی کاروبارەکانی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بنکەی حەبانییە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان کراون”.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ئاکامی بۆردوومانەکەدا، “حەوت سەرباز کوژراون و ١٣ـی دیکەیش برینداربوون”.

ھەروەھا وەزارەتی بەرگریی عێراق باسی لەوەشکردووە، “ئەم بۆردوومانە، پێشھاتێکی مەترسیدارە و پێویستە زۆر بە توندی ھەڵوەستەی لەسەر بکرێت و لێپرسینەوەش بکرێت لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی بۆردوومانەکە و ڕاشیگەیاندووە، بەئامانجگرتنی دامەزراوە تەندروستییەکان بە ھەموو پێوەرێک تاوانێکی قێزەونە”.

جەختی لەوەشکردووەتەوە کە وەزارەتی بەرگریی عێراق مافی ئەوەی ھەیە، ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دەستدرێژییە بگرێتەبەر.

En az 10 karakter gerekli