ئاگادارییەک لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوکرایەوە

ئاگادارییەک لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوکرایەوە

شوبات 15, 2026 14:56
ئاگادارییەک لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوکرایەوە
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، هۆشداریی دەداتە فەرمانبەر و رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک تا ئێستا خۆی لە پرۆژەی ‘هەژماری من’ تۆمار نەکردبێت یان کارتی بانکی وەرنەگرتبێتەوە، ئەوا ناوی لە لیستی مووچە دەرهێنراوە و چیتر بەشێوەی کاش مووچەی پێ نادرێت. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا ئاگادارییەکی توندی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە و رایگەیاندووە، دابەشکردنی مووچە تەنیا لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من دەبێت و هەر فەرمانبەرێک پابەند نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت.

بەپێی نووسراوەکە کە واژۆی وەزیری دارایی لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە، لە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بەدواوە سیستەمی دابەشکردنی مووچە لە پارێزگاکانی هەولێر(ئەربیل) و سلێمانی و دهۆک بەتەواوی بووەتە دیجیتاڵی و چیتر بە کاش دابەش ناکرێت.

وەزارەتی دارایی لیستی ناوی ٥٧٥٠ فەرمانبەری هاوپێچ کردووە کە تا ئێستا خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە یان کارتی بانکییان وەرنەگرتووەتەوە و هۆشداری پێداون ئەگەر بەزووترین کات مامەڵەکانیان تەواو نەکەن ئەوا مووچەکانیان دەوەستێت و ناتوانن وەریبگرن.

لە بڕیارەکەدا داوا لەو فەرمانبەرانەش کراوە کە پێشتر خۆیان تۆمار کردووە و کورتەنامەیان بۆ چووە سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە بۆیان دیاری کراوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان بە پێچەوانەوە ئەوانیش بێبەش دەبن لە وەرگرتنی مووچە.

En az 10 karakter gerekli