ئەمڕۆ دووشەممە، یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 13 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 17 سەنت بەرزبووەوە و بە 63 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەهۆی هێرشێکی درۆنیی ئۆکرانیا بۆ ماوەی چوار رۆژە، هەناردەکردنی رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رووسیای پەکخستووە و بەو پێیەش نرخی نەوت بەرزبووەوە.
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری کۆمپانیا راوێژکاری (IG) ڕایگەیاند، “هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ڕووسیا سەرکەوتوو بوون و ئەوەش مەترسیی پچڕانی نەوتی ڕووسیای زیادکردووە.”
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەکانی بۆ سەر ڕووسیا دووبارە کردووەتەوە ئەگەر ئەو وڵاتە بە ئاگربەست رازی نەبێت.