ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ١٦ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٥، دوای ته‌واو كردنی رێكاره یاساییه‌كان، پرۆژه‌ی گرێبەستیی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی نه‌وتی سپی ماڵان لە سنووری پارێزگای هەولێر(ئەربیل) راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پرۆژه‌ی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی هاوشێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی به ئه‌لیكترۆنی كردنی كاروباری دام‌و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراقه له كابینه‌ی نۆدا.
پڕۆژەكه خزمەتگوزارییه‌كی گشتیی بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر(ئەربیل) دابین ده‌كات كه مافی هەموو تاكێك بە یەكسانی دەپارێزێت، به‌مه‌ش له داهاتوودا هەموو خێزانێك دەبێتە خاوەنی كارتی تایبەتی خۆی و مافی پارێزراو دەبێت.
جگه له‌وه، چاوه‌روان ده‌كرێ ٥٠ هه‌زار هاووڵاتیی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و به‌شێكیش له‌و ئاوارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن تیایدا سوودمه‌ند بن.
هەروەها بڕیار وایه، پارێزگاری هه‌ولێر(ئەربیل) له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به دروستكردنی ئه‌و كارتانه بكات و له قۆناغی یه‌كه‌مدا ٤٥٠ هه‌زار هاووڵاتیی هه‌ولێر سوودمه‌ند ده‌بن .
پرۆسه‌كه به جۆرێكه بریكارەكانی دابەشكردن لە رێگای ئامێری كارتەکانەوە خزمەتگوزارییه‌كه دەگەێنن بە هاووڵاتییەكە و هەتا كارتەكەی خۆی بەكار نەهێنێت، بەشە سووتەمەنییەکە هەر دەمێنێت و نافەوتێت.