تاڵیبان: ١٤ سەربازی پاکستانی لە ئەنجامی هێرشەکانمان کوژراوە

تاڵیبان: ١٤ سەربازی پاکستانی لە ئەنجامی هێرشەکانمان کوژراوە

ئازار 15, 2026 10:59
تاڵیبان: ١٤ سەربازی پاکستانی لە ئەنجامی هێرشەکانمان کوژراوە
0

لایک

وەزارەتی بەرگری لە حکوومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی پاکستان بۆ سەر خاکەکەیان، هێزەکانی تاڵیبان هێرشی توندیان کردووەتە سەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە و لە ئەنجامدا ١٤ سەربازی پاکستانییان کوشتووە.

وەزارەتی بەرگریی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکانیان پێگەکانی سوپای پاکستانیان لە نزیک هەردوو ویلایەتی “کونار و نەنگەرهار” کردووەتە ئامانج، لەم دواییانەدا گرژییەکی زۆریان بەخۆوە بینیوە. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی “خاما پرێس”، بەرپرسانی تاڵیبان دەڵێن جگە لە کوژرانی ئەو ١٤ سەربازە، ١١ سەربازی دیکەی پاکستان بریندار بوون و هێزەکانیان توانیویانە دەست بەسەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای پاکستاندا بگرن.

لە بەرامبەردا، دەسەڵاتدارانی پاکستان دانیان بەوەدا ناوە درۆنەکانی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی ناوخۆی پاکستان، بەڵام ئاماری کوژراو و بریندارەکانیان پشتڕاست نەکردووەتەوە. هاوکات، ئاسیف عەلی زەرداری، سەرۆککۆماری پاکستان، سەرکۆنەی هێرشەکانیکرد و بە “پێشێلکردنی سەروەریی خاکەکەی” وەسفی کردن.

هەروەها ئەم پێکدادانە خوێناوییانە دوای ئەوە دێن کە بەرەبەیانی رۆژی هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان هێرشی ئاسمانییان کردە سەر چەند ئامانجێک لە ویلایەتەکانی کابول، قەندەهار، پکتیکا و پکتیا لە ناوخۆی ئەفغانستان. تاڵیبان جەخت دەکاتەوە کە لەو هێرشانەدا خانووی هاووڵاتیانی مەدەنی کراونەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ٦ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

En az 10 karakter gerekli