هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ جاری ٢٣یـەم گەیشتە مۆندیال
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ جاری ٢٣یـەم گەیشتە مۆندیال

هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ جاری ٢٣یـەم گەیشتە مۆندیال

حوزه‌یران 11, 2025 09:58
هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ جاری ٢٣یـەم گەیشتە مۆندیال
0

لایک

بە فەرمی بەرازیل یەکەمین سەرکەوتنی لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئانچیلۆتی بەدەستهێنا و گەیشتە مۆندیالی 2026.

گۆڵێکی ڤینیسیۆس جۆنیۆر كورسییه‌كی بۆ بەڕازیل لە مۆندیالی 2026 مسۆگەرکرد، ئەوەش یەکەمین یاریی یادگاری بو لە یاریگای خۆیدا بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی كه‌ به‌م دواییانه‌ وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژاردە‌كه‌ ده‌ستبه‌كاربوو.

ڤینیسیۆس و کارلۆ ئەنچیلۆتی  پێشتر لە یانەی ڕیال مەدریددا پێكه‌وه‌بوون، ئه‌مجاره‌ یارمەتی بەڕازیلیاندا بۆ ئەوەی لە یاریگای ساوپاولۆ بە ئەنجامی 1-0 لە پاراگوای بباتەوە و بگاتە مۆندیالی 2026. 

هه‌روه‌ها ئیکوادۆر لە کۆتاییەکانی سێشەممەدا پلەی خۆی لە پاڵەوانێتی جیهانی ساڵی داهاتوو مسۆگەرکرد و بە ئەنجامی 0-0 لە پیرۆ یەکسان بوو، ئەرجەنتین پاڵەوانی بەرگریکار کە بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوو به‌رامبه‌ر کۆڵۆمبیا، پێشتر سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو و دڵنیایە لە پێشەنگی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.

ئیکوادۆر و بەڕازیل هەریەکەیان 25 خاڵیان لە ڕیزبەندی خولەکەدا هەیە، بەڵام ئیکوادۆرییەکان بە پشتبەستن بە سەرکەوتنەکان لە پلەی دووەمدان، هەردوو وڵاتەکە بە 10 خاڵ لە دوای ئەرجەنتینەوەن، بەڵام شتێکی گرنگ ئەوەیە کە زیاتر لە شەش خاڵ لە هەڵبژاردەی پلە حەوتەمەوە دورن و دو یاری لە پاڵاوتنەکاندا ماوە.

شەش هەڵبژاردەی سەرەکی ئەمریکای باشور ڕاستەوخۆ بەشداری مۆندیالی 48 تیپی جیهان دەکەن، چیلی بۆ سێیەم جار لەسەریەک لە مۆندیالدا بەشداری ناکات، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بۆلیڤیا دۆڕا و لە پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی 10 وڵاتی قۆناغی دووەمدا دەمێنێتەوە، ئەنجامەکەش کاری ڕیکاردۆ گارێکای ڕاهێنەری یانەکەی قورسكرد.

ئۆرۆگوای لە یاریگای خۆیدا بە دو گۆڵی بێوەڵام لە ڤەنزوێلای بردەوە و بە گۆڵەکانی ڕۆدریگۆ ئەگوێر و جۆرجیان دی ئاراسکایتا، بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە یەکێک لە خاڵە ڕاستەوخۆکان نزیکتر بووەوە.

لیۆنێل مێسی شەوێکی بێدەنگی بەسەربرد لە یەکسانبونی ئەرجەنتین لەگەڵ کۆڵۆمبیا لە بوینس ئایرێس، لە خولەکی 24دا لویس دیاز گۆڵی یەکەمی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی میوان تۆمارکرد، لە خولەکی 70 ئینزۆ فێرناندێز بە کارتی سوور دەرکرا و زیاتر لە 80 هەزار هاندەریان لە یاریگای مۆنۆمێنتال دی نونێز بێ هیوا کرد.

بەڵام تیاگۆ ئەلمادا لە خولەکی 81دا بە لێدانێک گۆڵی یەکسانکردنەوەی تۆمارکرد و یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

En az 10 karakter gerekli