عێراق رێککەوتنی نەوت لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ ماوەی ساڵێک درێژدەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • عێراق رێککەوتنی نەوت لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ ماوەی ساڵێک درێژدەکاتەوە

عێراق رێککەوتنی نەوت لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ ماوەی ساڵێک درێژدەکاتەوە

عێراق و ئوردن بڕیاریاندا رێککەوتنی نەوتی خاوی نێوانیان بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ بکەنەوە.

ئایار 6, 2023 11:48
عێراق رێککەوتنی نەوت لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ ماوەی ساڵێک درێژدەکاتەوە
0

لایک

عێراق و ئوردن بڕیاریاندا رێککەوتنی نەوتی خاوی نێوانیان بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ بکەنەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ ساڵح خەرابشە، وەزیری وزە و سامانە کانزاییەکانی ئوردن کۆبووەتەوە.

ئەوەش راگەیەندرا کە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو وەزیرەکە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئوردن-یان تاوتوێ کردووە و رێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی رێککەوتنی نەوتی خاو بۆ ماوەی ساڵێک. بەو پیێە عێراق بۆ ماوەی ساڵێک رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی ئوردن دەکات.

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئوردن “ئەل-مەملەکە”، لە چوارچێوەی ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەی کە لە ئەیلوولی 2021 واژوو کرا، ئوردن چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە عێراقەوە هاوردە کردووە.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوتی خاو کە لە عێراقەوە دابین دەکرێت کە دەکاتە لەسەدا حەوتی پێویستیی نەوتی ئوردن.

En az 10 karakter gerekli