دادگای فیدڕاڵی بڕیاری راگرتن و بلۆککردنی سەرجەم “ماڵپەڕە سێکسییەکان” دەرده‌كات

دادگای فیدڕاڵی بڕیاری راگرتن و بلۆککردنی سەرجەم “ماڵپەڕە سێکسییەکان” دەرده‌كات

كانونی یه‌كه‌م 14, 2023 15:20
دادگای فیدڕاڵی بڕیاری راگرتن و بلۆککردنی سەرجەم “ماڵپەڕە سێکسییەکان” دەرده‌كات
0

لایک

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە راگرتن و بلۆککردنی سەرجەم “ماڵپەڕە سێکسییەکان” لە سەرتاسەری وڵات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-12-2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دادگاکە بڕیاری “وەلائی” دەرکردووە بە مەبەستی راگرتن و بلۆککردنی سەرجەم ماڵپەڕە سێکسییەکان (پۆرنۆگرافی) لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە.

بڕیارەکە لەسەر داوای سکاڵاکار باسم خەزعەل خەشان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرکراوە.

دادگاکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکە لەسەر بنەمای ماددەی 39 لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگاکە، ژمارە 1 ساڵی 2022 دەرکراوە. دادگاکە وەزارەتی پەیوەندییەکان و سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پابەندکردووە بە راگرتن و بلۆککردنی هەموو سایتە نەشیاوەکان لە سەرتاسەری عێراق.

En az 10 karakter gerekli