وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: نرخی گۆشتی سوور دادەبەزێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: نرخی گۆشتی سوور دادەبەزێت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: نرخی گۆشتی سوور دادەبەزێت

نیسان 11, 2023 10:34
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: نرخی گۆشتی سوور دادەبەزێت
0

لایک

وەزارەتی کشتوکاڵ عێراق رایگەیاند، بەگرتنەبەری ژمارەیەک رێوشوێن، لەچەند رۆژی داهاتوودا نرخی گۆشتی سوور روو لەدابەزین دەکات، ئەندامێکی ژووری بازرگانی بەغداد لەبارەیەوە دەڵێت، “رێگەدان بەهاوردەکردنی ئاژەڵ دەبێتە هۆی پوکانەوە و کۆتاییهێنان بە بەرهەمی ناوخۆیی”.

مەهدی جبووری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، “بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور چەندین رێکارمان گرتووەتەبەر کە بەهۆیانەوە لە رۆژانی داهاتوودا نرخی گۆشتی سوور روو لە دابەزین دەکات، لەوانە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی ئاژەڵ لە نێوان پارێزگاکاندا، هەروەها رێگە بە هاوردەکردنی ئاژەڵ لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە دەدرێت جگە لەوانەی قەدەغە کراون”.

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سووری گەڕاندووەتەوە بۆ زۆربوونی خواست لەسەری، بەشێوەیەک ساڵی رابردوو لەهەمانکاتدا رێژەی خواست لەسەر گۆشتی سوور بە رێژەی لە 30% زیادیکردبوو، لەگەڵ زۆربوونی خواستیش رێژەی خستنەڕووی ئاژەڵیش کەمتر بووە.

En az 10 karakter gerekli