مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرەو بەغداد بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی نیسانی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت بەرەو بەغداد بەڕێکەوت و بڕیاریشە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی قۆناغە کۆتاییەکانی رێککەوتنی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکرێت.