بۆ دابەزاندنی نرخەکەی، عێراق رێگە بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بۆ دابەزاندنی نرخەکەی، عێراق رێگە بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور دەدات

بۆ دابەزاندنی نرخەکەی، عێراق رێگە بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور دەدات

نیسان 6, 2023 14:06
بۆ دابەزاندنی نرخەکەی، عێراق رێگە بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور دەدات
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رێوشوێنەكانی ئاشكرا كرد بۆ كەمكردنەوەی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكاندا.

مەهدی سەحەر، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەت چەند رێوشوێنێكی گرتووەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرانی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕە ناوخۆییەكان، لەوانە: ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی مەڕ و مانگای زیندوو لەنێوان پارێزگاكان و ناوچەكە، و رێگەدان بە هاوردەكردنی گۆشت لە هەموو وڵاتانی جیهان جگە لە وڵاتانی قەدەغەكراو.

یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەت ئاماژەی بەوەدا كە ئەم رێوشوێنانە بەشدار دەبن لە كەمكردنەوەی نرخی گۆشت لەماوەی داهاتوودا لە بازاڕەكاندا.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، لە ئەگەری كەمی هەر بەرهەمێك، دەرگای هاوردەكردن لە دەرەوە دەكرێتەوە، و دەروازە سنوورییەكان دادەخرێن لە ئەگەری هەبوونی زۆری بەرهەمی ناوخۆیی.

En az 10 karakter gerekli