بەهۆی تەقینەوەیەک لە وێستەگەیەکی شەمەندەفەر 17 کەس کوژراون و 46 کەسی دیکەش بریندار بوون
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • بەهۆی تەقینەوەیەک لە وێستەگەیەکی شەمەندەفەر 17 کەس کوژراون و 46 کەسی دیکەش بریندار بوون

بەهۆی تەقینەوەیەک لە وێستەگەیەکی شەمەندەفەر 17 کەس کوژراون و 46 کەسی دیکەش بریندار بوون

تشرینی دووه‌م 9, 2024 10:40
بەهۆی تەقینەوەیەک لە وێستەگەیەکی شەمەندەفەر 17 کەس کوژراون و 46 کەسی دیکەش بریندار بوون
0

لایک

بەهۆی تەقینەوەیەک لە وێستەگەیەکی شەمەندەفەر لە پارێزگای بەلووچستان لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان 17 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕاگەیندراوی فەرمیی : محەممەد بەلوش، بەرپرسی پۆلیسی خۆجێیی ناوچەکە ڕایگەیاند: “لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەکەین، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 17 کەس کوژراون و 46 کەسی دیکەش بریندار بوون، بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوچەکە.” 

ئەوەی جێی باسە: تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

هاوکات تەقینەوەکە کاتێک ڕوویداوە کە گەشتیاران لە وێستگەی کویتا لە بەلووچستان چاوەڕێی هاتنی شەفەمەندەفەریان کردووە.

لەماوەی ڕابردوودا میلیشیاکانی ئەو ناوچەیە بەردەوام پڕۆژەکانی وزەیان کردووەتە ئامانج کە لەلایەن سەرمایەی بیانییەوە پاڵپشتی دەکرێن بەتایبەت وڵاتی چین، ئەو میلیشیایانە، بیانییەکان بە قۆرخکاری سەروەت و سامانی ناوچەکە تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن، “بیانییەکان ڕێگەنادەن خەڵکی ناوچەکە سوودیان پێ بگات”. 

En az 10 karakter gerekli