جارێکی دیکە لەسەر سنوورەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان سوپای دوو وڵات پێکیان دادا.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی تلوع نیوز کە بارەگاکەی لە کابولە، جارێکی دیکە لەسەر سنوورەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان سوپای دوو وڵات پێکیان داداوە.
هاوکات میدیاکانی پاکستانیش پێکدادانی نێوان هێزەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەفغانییەکانیان پشتڕاست کردەوە.
لە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەفغانستان هێزی ئاسمانی پاکستانی بە هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی تۆمەتبار کردبوو و لە بەرامبەردا لە ١١ـی تشرینی یەکەم ئەفغانستان هێرشی کردبووە سەر بنکە سەربازییەکانی پاکستان لە خاکی ئەو وڵاتە.
ئەفغانستان ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشەکانەوە ٥٨ سەربازی پاکستانیان کوشتووە و نۆ سەربازیشیان لێ کوژراوە.
لەبەرامبەردا سوپای پاکستان ڕایگەیاندبوو کە لە ئاکامی هێرشەکان ٢٣ سەربازیان کوژراوە و ئەوانیش ٢٠٠ “تیرۆریست”ی سەر بە حکوومەتی ئەفغانستانیان کوشتووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا
Your article helped me a lot, is there any more related content? Thanks!