دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی ڕژێمی بەشار ئەسەد 17 قوربانی لێدەکەوێتەوە

دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی ڕژێمی بەشار ئەسەد 17 قوربانی لێدەکەوێتەوە

كانونی یه‌كه‌م 26, 2024 11:23
دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی ڕژێمی بەشار ئەسەد 17 قوربانی لێدەکەوێتەوە
0

لایک

لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی ڕژێمی بەشار ئەسەد، 17 کەس لە تەرتوسی سووریا کوژران.

ڕوانگەی سووری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئـــاشکرای کردووە، لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆی نوێی سووریا ویستوویانە ئەفسەرێکی پێشووی زیندانی “سیدنایا” دەستگیر بکەن، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا ڕووی داوە و بەهۆیەوە 14 چەکداری هێزەکانی ئاسایشی گشتی کوژراون و سێ چەکداری ئەو هێزەش کوژراون کە ویستوویانە ئەو ئەفسەرە دەستگیر بکەن.

ڕوانگەی سووری بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو ئەفسەرە بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی دادگای سەربازی و سەرۆکی دادگای مەیدانی زیندانی سیدنایا بووە، یەکێکیشە لە بەرپرسە تاوانبارەکانی ڕژێمی ئەسەد.

En az 10 karakter gerekli