ئەمڕۆ شه‌ممه، ڕێكەوتی 4ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌شهه‌د سه‌ڵیبی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و هێڵی ئاسمانی سووری ڕایگه‌یاند، گه‌شته ئاسمانییه‌كان له ڕۆژی سێشه‌ممه، 7ـی ئه‌م مانگه‌وه له دیمه‌شقه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی وڵاتان و له‌وێشه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024 له ئه‌نجامی ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ستابوون.
ئه‌شهه‌د سه‌ڵیبی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی عه‌ره‌بی و جیهانی دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه له قۆناغی دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق و حه‌له‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پێشوازی له میوانه‌كان بكه‌ن.
هاوكات پێنجشه‌ممه، 2ـی كانوونی دووه‌می 2025، هێڵی فڕۆكه‌وانی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند، 7ـی ئه‌م مانگه گه‌شته‌كانی بۆ دیمه‌شق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، له كاتێكدایه 13 ساڵه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه، گه‌شته‌كانی بۆ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ڕاگرتبوو.