ئەحمەد شەرع بەشداری لوتكەی عەرەبی ناكات

ئەحمەد شەرع بەشداری لوتكەی عەرەبی ناكات

ئایار 12, 2025 17:43
ئەحمەد شەرع بەشداری لوتكەی عەرەبی ناكات
0

لایک

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی عەرەبی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی بانگێشتی فەرمی لە عێراقەوە ئاڕاستەکرابوو، بەڵام ئەحمەد شەرع بەشداری لە لوتکەی بەغداد ناکات.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاژانسەکەی روونکردووەتەوە، هۆکاری سەردانی نەکردنی ئەحمەد شەرع بۆ بوونی فەرمانێکی دەستگیرکردن لەلایەن عێراقەوە دەگەڕێتەوە، تایبەتە بەو کاتەی لە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە دژی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی جەنگاوە و بەهۆیەوە چەند ساڵێک زیندانی کرابوو.

لوتکەی عەرەبی لە بەغداد بڕیارە 17ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و نوێنەری وڵاتانی عەرەبی ئامادەییان دەبێت و پێشتر وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لوتکەی عەرەبی یەکێک دەبێت لە گرنگترین لوتکەکان و هەموو ئامادەکارییەکی پێویست تەواوبووە.

رۆژى 12ـی ئایار کۆبوونەوەی ئامادەکاری بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئابووری وڵاتانى عەرەبی بەڕێوەچوو و بڕیاریشە 13ـى ئایار، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی، لەسەر ئاستی وەزیران بەڕێوەبچێت و رۆژی 15ـی ئایاری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و 17ـی مانگیش لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت.

En az 10 karakter gerekli