سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا 700 ملیارەکە دەگاتە هەرێم و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیا نێوخۆییەکانی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا 700 ملیارەکە دەگاتە هەرێم و بە گەیشتنی بڕە پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 7 و 8 و 9، حکومەتی عێراق بڕیریدا بە پێدانی سێ قەرزی 700 ملیار دیناری بە هەرێم.
شایەنی باسە لە ئێستادا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی 12دان و هێشتا مووچەی مانگی 9ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، تا ئێستاش چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵییان نادیارە.