لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، ڕایگەیاند، بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق پێشێلکارییە بۆسەر سەروەری وڵاتەکەی و داوای رێزگرتن لە ئاسمانی عێراق دەکات، لە وتارەکەیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆککۆمار پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر و سەقامگیری سووریا دووپاتکردەوە.
هاوكات سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، “بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق پێشێلکارییە بۆسەر سەروەریی وڵاتەکەی” و داوای لە هەموو لایەک کرد “رێز لە ئاسمانی عێراق بگرن”.
لەتیف رەشید جەختی لەوە کردەوە، “هێنانەکایەی دەوڵەتی فەڵەستین، تاکە دەروازەیە، کە بەهۆیەوە ئاسایش و سەقامگیری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان بێتەدی”، وتیشی، عێراق پێشوازی لەو دانپێدانانە نێودەوڵەتییانە دەکات کە دەکرێت بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.
لەبارەی پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر، کە لە تورکیا دەستیپێکردووە، سەرۆککۆماری عێراق ووتی، “وەک عێراق پشتگیری دەکەن”.
سەرۆککۆمار داواشی لە هەریەک لە ئێران و تورکیا کرد، “نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق”.
لەبارەی دۆخی سووریاشەوە، لەتیف رەشید ڕایگەیاند، “دووبارە پشتیوانی سەقامگیری سووریا و زیان نەگەیاندن بە سەروەری ئەو وڵاتە دەکەن”، هەروەها “ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ هەر هەماهەنگییەک لەگەڵ دیمەشق”.
Thanks for sharing. I read many of your blog posts, cool, your blog is very good.