وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر جۆره خۆپێشاندانێك به هه‌ر ناو و ناونیشانێك و به هه‌ر ئامانجێك له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی قه‌ده‌غه‌یه.
ئەمڕۆ شه‌ممه، رێكەوتی 10ـی ئایاری 2025، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیاری دا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی كه بڕیار وایه له به‌غداد به‌ڕێوەبچێت، هه‌ر جۆره خۆپیشاندانێك به هه‌ر ناو و ناونیشانێك و به هه‌ر ئامانجێك قه‌ده‌غه‌یه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هیچ جۆره مۆڵه‌ت بۆ خۆپیشاندان نادرێت و هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م شێوه‌یه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه، هه‌ر كه‌سێكیش له ڕۆژانی 11 تاوه‌كو 20ـی ئه‌م مانگه هه‌وڵێكی له‌م شێوه‌یه بدات، ده‌ستگیر ده‌كرێت و هێزه ئه‌منییه‌كان به پێی یاسا ڕێكاری به‌رانبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.
هه‌ینی، 9ـی ئایاری 2025، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق فەرمانێکی دەرکرد كه لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە تەواوی هێزی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دەخرێنە ئەوپەڕی ئامادەی لە جۆری جیم.
سەرچاوەیەکی ئەمنی وردەکارییەکانی ئاشکرا کرد و ئاماژەی دا، ئەو بارە لە ناکاو و ئامادەییەی بۆ سەرجەم هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق دەرکراوە، پەیوەندی بە پاراستنی ئاسایشیی لوتکەی کۆمکاری عەرەبییەوە هه‌یه، کە بڕیارە یەکشەممە، 11ـی ئەم مانگە لە بەغداد بەڕێوە بچێت.
سەرچاوەکە بێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکرێت، بە چەند میدیایەکی عێراقی گوتبوو، باری لە ناکاو و دۆخی ئەوپەڕی ئامادەیی ئەمنی لە کاتژمێر چواری ئێوارەی یەکشەممە 11ـی ئایاری 2025 تاوەکوو کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی بەردەوام دەبێت.