ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا، ڕایگەیاند، ئێران نیازی خۆی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پیشانداوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له نزیكترین كاتدا گفتوگۆیه‌كی چاڵاكانه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ین.
ئاژانسی هه‌واڵی “ئه‌نادۆڵ”ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگه‌یاندووه: “با بزانین ئایا دەتوانین لەگەڵ ئێران له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كان بگەین بە ڕێککەوتن، ماوەیەکە دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنیان بۆ ڕەخساوە، بەڵام نەیانتوانیوە بەدی بھێنن”.
راشیگه‌یاند: “ئەوان دەیانەوێت گفتوگۆ بکه‌ین و ئه‌وه‌ش شتێكی باشه و ئێمەش گفتوگۆیەکی چالاک لەگەڵ ئێران‌دا دەکەین”.
به وته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا تا ئێستا شوێنی ئەنجامدانی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران‌دا دیارینه‌كراوه، چونكه تره‌مپ وردەکاری زیاتری نەخستووەتەڕوو.
جێی باسه، دوێنێ سێشەممە سەرۆککۆماری ئێران، مەسعود پزیشکییان ڕایگەیاندبوو کە فەرمانی داوە بە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەمه‌ریکا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا