لە یاری کۆتایی خولی جامی کەنداو، یانەی دهۆک بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە یانەی قادسییەی کوێتی بردەوە.
سێشەممە 15ـی نیسانی 2025، یانەی وەرزشی دهۆک لە پاڵوانێتی جامی کەنداو ڕووبەڕووی یانەی قادسییەی کوێتی بووەوە، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێڵ لە بەرژەوەندیی یانەی دهۆک کۆتایی هات.
هەروەها گۆڵەکانی دهۆک لە خولەکەکانی 66 و 93 لەلایەن سیابەند عەگید و مارلۆن دۆس سانتۆس تۆمار کران، تاکە گۆڵی یانەی قادسییەش لە خولەکی 70 لەلایەن محەممەد سۆڵە تۆمار کرا.
هاوکات ئەمەش یەکەم جارە لە مێژوودا یانەیەکی کوردی دەبێتە پاڵەوانی جامی کەنداو.