پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ئاماری چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند

پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ئاماری چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند

حوزه‌یران 10, 2025 09:18
پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ئاماری چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند
0

لایک

پارێزگای هەولێر(ئەربیل)، ئاماری چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند و ئاشکرای دەکات، لە چوار ڕۆژی جەژندا، 89 هەزار و 301 گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە، ئاماژە بەوەش دەکات،  15  قەساب دەستگیر کراون، سەرباری داخستنی27  شوێنی خۆراک و گۆشت فرۆشی.

ڕۆژی دووشەممە، رێكەوتی 9ـی حوزەیرانی 2025، پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ئاماری چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر(ئەربیل)، لە لایەن لیژنەى ئەمنى پارێزگاوە بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەر و ماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگاکە ئامادەکرا، بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا.

پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) ئاشکرای کردووە، لە ڕۆژانی جەژنی قوربان 89 هەزار و 301  گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەولێر(ئەربیل)ـیان کردووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێری کردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکانیش کە لەلایەن لیژنەکانی سەر بە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر(ئەربیل) جێبەجێ کراوە، بە هۆی پابەند نەبوون و ڕەچاونەکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و کوشتنەوەی ئاژەڵ لە دەرەوەی كوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر(ئەربیل)،  15  قەساب دەستگیر کراون، هاوکات 27  شوێنی خۆراک و گۆشت فرۆشی داخراون،  4  ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ئاژەڵیش دەستیان بەسەرداگیراوە.

 بەپێی ئاماری پارێزگای هەولێر(ئەربیل)،  42 تاوان لە چوار ڕۆژی جەژندا تۆمارکراون،  41  تاوان ئاشکراکراون، تاوانێکیش لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت.

سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆش، پارێزگا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بە ڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا،  17  ڕووداوی هاتووچۆ لە چوار ڕۆژی جەژندا تۆمارکراون کە بەهۆیەوە 9 کەس بریندار و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانیش بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان 16  حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەیان تۆمارکردووە کەجگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

En az 10 karakter gerekli